لەمیانی پێشوازیكردنی لە باڵیۆزی روسیا.. مەندەلاوی داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات بۆ تاوانباركردنی قەوارەی زایۆنیزم و راگرتنی جەنگی كۆمەڵكوژی لە غەزە

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, سەرلەنوێ‌ داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردەوە, بەپێویستی كاركردن بۆ تاوانباركردنی قەوارەی زایۆنیزم سەبارەت بەوەی دەرهەق بە گەلی فەلەستیتن ئەنجامیدەدات و راگرتنی جەنگی كۆمەڵكوژی دژی هاوڵاتیان لە كەرتی غەزە.
مەندەلاوی, رۆژی سێ‌ شەممە, لە نوسینگەكەی, لەمیانی پێشوازیكردنی لە بەڕێز ئەلیبروس كۆتراشیف, باڵیۆزی روسیا لە بەغدادو شاندێكی یاوەری, پێشهاتەكانی ئەم دواییەیان لە ناوچەكە تاتوێكرد, لەگەڵ هەڵوێستی نەرێنی هەندێك لەوڵاتانی خۆرئاوا سەبارەت بەوەی لە غەزە رودەدات.
جێگری یەكەم, جەختی لە پەرۆشی عێراق كردەوە بۆ پێدانی ئاسنكاری زیاتر بە كۆمپانیا ناسراوە جیهانیەكان بۆ وەبەرهێنان كردن لەوڵات, داواشی لە كۆمپانیا روسیەكان كرد سود لە دەرفەتە پڕ فەڕەكانی عێراق ببین, بە تایبەت لە كەرتی وزەو زیادكردنی هەماهەنگی لەنێوان هەردووڵات لەبواری ئەمنیی و سەربازی.

 

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٣/١١/٧