مەندەلاوی سەرەكۆنەی كارە تیرۆرستیەكەی كرمان دەكات و جەخت لە هاودەنگی حكومەت و گەلی عێراق دەكات لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, لەشوێنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, سەرەكۆنەی ئەو تاوانە تیرۆرستیەی كرد, كە شاری كرمان لە كۆماری ئیسلامی ئێران بەخۆیەوە بینی و بەوهۆیەوە دەیان شەهیدو برینداری لێكەوتەوە, لەوانەی یادی چوارساڵەی شەهیدبونی جەنەڕاڵ قاسم سولەیمانیان زیندوو راگرتبوو.

مەندەلاوی لە بەیاننامەیەكدا رۆژی چوارشەممە رایگەیاند: پرسەو سەرەخۆشی خۆمان پێشكەش بە گەلی ئێران و حكومەتەكەی دەكەین, بۆ ئەو تاوانە تیرۆرستیەی سەردانیكەرانی مەزارگەی شەهید قاسم سولەیمانی, كردە ئامانج و هاودەنگی گەل و حكومەتی عێراق بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران دەردەبڕین, بەرامبەر بەو تاوانە تیرۆرستیە ستەمكارە.

 

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٤/١/٣