دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا سه‌ركۆنه‌ی كرده‌وه تیرۆریستیه‌کەی كرمانی باشوری ئێران ده‌كات و پرسه‌ی سه‌ره‌خۆشی بۆ كه‌سوكاری قوربانییه‌كان ده‌نێرێت
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، سه‌ركۆنه‌ی كرده‌وه تیرۆریستیەکەی پارێزگای كرمانی باشوری ئێرانی كرد، کە به‌داخێکی زۆرەوە سه‌دان قوربانی و برینداری لێكه‌وتەوە.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، پەیامی پرسه‌و هاوخه‌می دڵسۆزانه‌ی ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری قوربانییه‌كان كرد‌و، هاودەنگی بۆ كۆماری ئیسلامی له‌و كاره‌ساته پڕ ئازاره دەڕبڕی و، هیوای چاكبونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی بۆ برینداره‌كان خواست.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
چوارشه‌ممه 3ی كانونی دووه‌می 2024