مەندەلاوی سامانە داراییەكانی بۆ ساڵی 2024 ئاشكرادەكات و داوا لە پەرلەمانتارانیش دەكەن سامانەكانیان ئاشكرا بكەن

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, لەشوێنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, سامانە داراییەكانی بۆ ساڵی (2024) ئاشكراكرد و پسوڵەیەكی فەرمی وەرگرت سەبارەت بە ئاشكراكردنی سامانەكەی, كە لەلایەن دەستەی دەستپاكی فیدراڵیەوە وردبینی بۆ كراوە.
مەندەلاوی پێش كۆتایهاتنی ساڵی رابردوو سامانەكەی ئاشكراكردو رەوانەی دەستەی دەستپاكی كرد, داواشی لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران كرد, سامانەكەیان بۆ ئەم ساڵ ئاشكرابكەن, ئەو رێوشوێنەشی بە یەكێك لە گرنگترین میكانیزمەكانی ماڵی گشتی و دەرهێنانی بەرپرس لە بازنەی گومان لە سامانەكەی دانا.

 

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٤/١/٣