لەیادی چوارساڵەی شەهیدبونی سەركردەكانی سەركەوتن.. مەندەلاوی: مێژوو سەركەوتنی سەركردەكانی سەركەوتن بەسەر داعش بە زیندویی دەهێڵێتەوەو نەفرەت لەو دەستانەش دەكات غافڵكوژیكردن

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, لەشوێنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, رۆژی چوارشەممە, یادی چوارەمین ساڵەی كردنە ئامانجی جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی, شەهیدی نەمر (ئەبو مەهدی موهەندیس) و میوانی عێراق جەنەڕاڵ (قاسم سولەیمانی) و هاوڕێكانی كردەوە, لەنزیك فرۆكەخانەی بەغدادی نێودەوڵەتی, لەلایەن هێزی خۆسەپێنی جیهانی.
مەندەلاوی لە بەیاننامەكدا رایگەیاند: تاوانی فرۆكەخانە وەك دوڕیانێكی بەئازارو خاڵی جیاكەرەوە دەمێنێتەوە, مێژوو بە درێژایی سەدەكان بە زیندوو هێشتنەوەی شەهیدە سەركردەكان و بە نەفرەتكردنی ئەو دەستانەی غافڵكوژیكردن, یاد دەكاتەوە. یادكردنەوەی ئەو رۆژەشی بە لایەنی كەمی وەفاداری دانا بۆ هەردوو شەهید و ئەوانەی لەگەڵیان بوون, كە بە قوربایندانی ئەوان گەلانی سەر زەوی ئەمڕۆ لە ئاسایش دەژین, دوای لەناوبردنی گەورەترین مەترسی, كەچاخی نوێ‌ بەخۆیەوە بینی و خۆی لە رێكخراو تیرۆرستی داعش دەبینێتەوە.
وتیشی: روداوی غافڵكوژی غەدركەر لە هەردوو شەهیدو ئەوانەی لەگەڵیان بوون لەلایەن هێزی خۆسەپێنی جیهانی, لەبیرەوەریی عێراقیەكان بەهەڵوەسراوی دەمێنێتەوە, بەوپێیەی دوژمنكاریەكی ئاشكرابوو لەسەر خاك و سەروەری عێراق, كە كارێكی سەرەكۆنەكراوە بەهەموو عورف و یاسا نێودەوڵەتیەكان و, رۆژێك دێت لەسەر ئەو تاوانەیان لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەكرێت.

 

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٤/١/٣