مەندەلاوی داوای جێبەجێكردنی بڕیاڕی دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا دەكات دوای ئەوەی سەلماندیان رێز لە عێراق و دامەزراوەكانی ناگرن

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, لەشوێنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, سەركۆنەی ئەو دوژنكارییە ئاشكرایەی ئەمریكای كرد, كە كردیە سەر یەكێك لەبارەگا ئەمنیەكان لە بەغدادو, بەهۆیەوە ژمارەیەك شەهیدبوون, لەنێونیاندا فەرماندەی لیوای (12)ی حەشدی شەعبی حاجی ئەبوتەفوا سەعیدی و یاوەرەكەی و برینداربونی چەند كەسێكی تر.
مەندەلاوی لە بەیاننامەیەكدا, داوای لە حكومەت و هێزە سیاسی و نیشتمانیەكان كرد, جوڵەی دەستبەجێ‌ و جدی بكەن بۆ دەركردنی هێزەكانی داگیركەری ئەمریكی, دوای ئەوەی سەلەماندیان رێز لە عێراق و دامەزراوەكانی ناگرن, لەگەڵ دانانی سنورێك بۆ پێشێلكاریە بەردەوامەكان لەسەر سەروەری عێراق.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٤/١/٤