مەندەلاوی داوا لە حكومەت دەكات پرۆژە یاسای چاودێری كەمئەندامان و خاوەن پێداویستە تایبەتەكان ژمارە (38) بۆ ساڵی 2013 بگێرێتەوە بۆ پەرلەمان

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, پێشوازیكرد لە بەڕێز (موەفەق خەفاجی) سەرۆكی كۆمەڵەی كەمئەندامان و ژمارەیەك لە ئەندامەكانی, بە ئامادەبونی پەرلەمانتار عەلی ساعیدی, بۆ تاوتوێكردنی كێشە و خەمەكانیان و گوێگرتن لە داواكاری و چاوەڕوانیەكانیان.

مەندەلاوی, داوای لە حكومەت كرد بە پێویستی سەرلەنوێ‌ ناردنەوەی پرۆژە یاسای هەمواری یەكەمی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان ژمارە (38) بۆ ساڵی 2013, كە گەیشتە قۆناغی دەنگدان لە ناو ئەنجومەنی نوێنەران, پێشئەوەی لەلایەن حكومەتەوە بكشێنرێتەوە.

 

نوسینگەی راگەیاندنی

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/١١/١٨