جێگری یەكەم لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا پەیوەندییە دووقۆڵیەكان و رێگاكانی پێشخستنی بۆ خزمەتكردنی هەردوو گەلی دۆست تاوتوێدەكات

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, پێشوازیكرد لە بەرێز ستیڤن هیچن, باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری.

لەدیدارەكەدا, دواین پێشهاتەكان لەسەر ئاستی سیاسی و پەیوەندی دووقۆڵی نێوان هەردوو وڵات و پێشخستنی لە بوارە جیاوازەكان تاوتوێكرا.

بەڕێزیان لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا, كۆی دۆخی ناوچەكەی خستە بەرباس, بە تایبەت ئەوەی لە فەلەستین رودەدات, كە تیادا جێگری یەكەم جەختیكرد لەسەر ئەوەی, بەریتانیا وەك وڵاتێكی گەورەو بەرپرسیار رۆڵی خۆی بگێڕێت لە راگرتنی دوژمنكارییەكان بۆ سەر كەرتی غەزە.

 

نوسینگەی راگەیاندنی

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/١١/١٩