دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا، دۆسییه‌ی ئه‌منی و پته‌وكردنی هاوكاری نێوان دامه‌زراوه‌ی یاسادانان و وه‌زاره‌ته ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان تاوتوێده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه مه‌یدانییه‌كان و به‌دواداچوونی بۆ دۆسییه‌ی ئه‌منی و خزمه‌تگوزارییه‌كان، سه‌ردانی باڵه‌خانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای له وه‌زاره‌تی به‌رگری حكومه‌تی فیدڕاڵی كرد‌و، فه‌ریق روكنی یه‌كه‌م عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاره‌ڵا سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا و ژماره‌یه‌ك له‌فه‌رمانده گه‌وره سه‌ربازییه‌كان له‌پێشوازیدا بوون.
له دیدارێكه‌دا، کۆی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی بارودۆخ و روداوه ئه‌منییه‌كانی سه‌رگۆڕه‌پانه‌كه خرایه ڕوو، جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامیی پته‌وكردنی هاوكاری نێوان دامه‌زراوه‌ی یاسادانان به‌هاوكاری لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری پەرلەمان و وه‌زاره‌ته ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان.
پاشان باسی ته‌واوكردنی رێوشوێنه‌كانی پێكهێنانی لیوای 20 ی هاوبه‌شكرا، هه‌روه‌ها پشتیوانیكردنی هه‌وڵ و كۆششه‌كان بۆ چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری و كۆنترۆڵكردنی سنوره‌كان له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
19 ی تشرینی دووه‌می 2023