‎لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەگەڵ سەرۆک وەزیران کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەوڵەکانی حکومەت و ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ناوخۆیی

‎لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار عەباس زامیلی سەرۆکی لیژنەکە ڕۆژی یەکشەممە بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە لەگەڵ سەرۆک وەزیران (فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان) کۆبوونەوە، بۆ تاوتوێکردنی هەوڵەکان و ئامادەکارییەکانی حکومەت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ناوخۆیی.
‎لە کۆبوونەوەکەدا کە لە نووسینگەی سەرۆک وەزیران بەڕێوەچوو، گفتوگۆیان لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییە تەواوکەرەکانی نێوان دەسەڵاتەکانی جێبەجێکردن و دەسەڵاتەکانی یاسادانان کرد لە بواری پشتیوانی ئەمنیدا، هەروەها باس لە هەوڵەکانی حکومەت و ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە مانگی داهاتوودا کرا.
‎جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر داهاتووی پەیوەندییەکان لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لەگەڵ پێویستی هێزە بیانییەکان بۆ جێهێشتنی عێراق.
‎لە بەرامبەریشدا سەرۆک وەزیران جەختی لە پەرۆشی و هەوڵەکانی حکومەت کردەوە، بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی وڵات، کە پێشەکییەکە بۆ هەموو پلانەکانی پەرەپێدان و کاریگەرییەکانی لەسەر سەقامگیری بارودۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی.
‎لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر ژمارەیەک پێشنیار کرا بە ئامانجی بەدیهێنانی چاکسازییە پێویستەکان بۆ دامەزراوە ئەمنییەکان، بە شێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت لە پەرەپێدانی کاری ئاسایش بەرەو پیشەیی زیاترو بەرزکردنەوەی ئاستی.

 

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/١١/١٩