ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی پێشنیازی هەمواری یاسای كۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان تەواو دەكات

ئەنجومەنی نوێنەران لە دانیشتنێكی نائاسایدا, كە بەسەرۆكایەتی بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و ئامادەبونی (173) پەرلەمانتار بەڕێوەچوو, ئێوارەی رۆژی شەممە, خوێندنەوەو تاوتوێی پێشنیازی هەمواری یاسای كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی تەواوكرد.

لەسەرەتای دانیشتنەكەدا, ئەنجومەن خوێندنەوەی راپۆڕت و تاوتوێی پێشنیازی یاسای هەمواری یاسای كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی تەواوكرد, ژمارە (31) بۆ ساڵی ,2019 كە لەلایەن لیژنەی یاساییەوە پێشكەشكرا.

دواتر بڕیاردرا دانیشتنەكە هەڵبگیرێت

ئەنجومەنی نوێنەران

فەرمانەگەی راگەیاندن

18ی تشرینی دووەمی 2023