مەندەلاوی داوا لەحكومەت دەكات پڕۆژە راگیراوەكانی ناحیەی بەنی سەعد لە بوارەكانی ئاو و كارەباو تەندروستی بەجێبگەیەنێت

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, رۆژی چوارشەممە 24ی ئایاری 2023, لەنوسینگەكەی, پێشوازیكرد لە كۆمەڵێك شێخ و كەسایەتی و هاوڵاتیانی ناحیەی بەنی سەعد لەپارێزگای دیالە, بە ئامادەبونی ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران, بۆ گوێگرتن لەكێشەكانیان و چارەسەركردنیان.
مەندەلاوی بەڵێنیدا, داوا لە لایەنە پەیوەندیارەكان بكات بە فەراهەمكردنی پێداویستیەكانی خەڵكی ناحیەكە, لە خزمەتگوزاریە بنەڕەتیەكان و كاركردن بۆ بەدواداچونی كێشەكانیان بەزوترین كات, بۆ بەجێگەیاندنی پڕۆژە راگیراوەكان لەناحیەكەیان.

 

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/٥/٢٤