لیژنەی یاسایی سەردانی سەرۆک کۆمار دەکات

لیژنەی یاسایی بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار ڕێبوار ھادی سەرۆکی لیژنە ئەمڕۆ چوارشەممە سەردانی فەخامەتی سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جمال ڕەشیدی کرد.
لە دیدارێکدا تاوتوێی ھەماھەنگی وھاریکاری ھاوبەش لەنێوان سەرۆکایەتی کۆمارو ئەنجومەنی نوێنەران لە پرسی پەیوەست بە دەرکردنی یاساکان کرا.
لەمیانی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختی لە گرنگی ڕۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران کردەوە لە دەرکردنی یاساگرنگەکان بەپێی دەستور ،بەتایبەتی ئەو یاسایانەی کە پەیوەستن بە داخوازیەکانی ھاوڵاتیان و کار دەکات بۆ باشترکردنی بژێوی و خزمەتگوزاری و پێشکەشکردنی باشترین خزمەت بۆیان. فەخامەتی سەرۆک کۆمار دەستەی ڕاوێژکاران و شارەزایانیشی لە سەرۆکایەتی کۆمار ڕاسپارد کەوا ھاریکاری تەواو لەگەڵ لیژنەی یاسایی پەرلەمان بکەن لە پێناو دابینکردنی پاکێجێکی یاسادانان بەپێی پێویستی ڕاستەقینە.ھەروەھا لە گفتوگۆکاندا جەختیش لە پێویستی پەلەکردن لە چاوخشاندنەوە بە بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی لەناوچوو کرایەوە.
لەلای خۆیەوە سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمان ئاماژەی بەوەدا کە لیژنەکە ئامادەی ھاریکاری و ھەماھەنگیە لەگەڵ سەرۆکایەتی کۆمار بۆ پێشکەشکردنی پرۆژە یاساکان بەو پێیەی کەوا لایەنی پەیوەندیدارە بە دەرکردنی یاساکان، ھەروەھا دووپاتیکردەوە لیژنەکە بەپێی دیدگای فەخامەتی سەرۆک کۆمار کاردەکات بۆ چاوخشاندنەوە بە بڕیارەکانی سەرکردایەتی شۆڕشی لەناوچوو و لیژنە ھاوبەشەکەش لە ھەفتەی داھاتوەوە دەست بە کارەکانی دەکات.
ھەر لەسەر ھەمان تەوەر سەرۆکی لیژنەی یاسایی ڕاشیگەیاند لیژنەکە بەھەماھەنگی لەگەڵ لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و زۆنگاوەکانی پەرلەمان دەستدەکات بە گفتوگۆکان لەسەر پرۆژە یاسای ئەنجومەنی باڵای ئاو کەلەلایەن سەرۆکایەتی کۆمارەوە نێردراوە.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/٥/٢٤