لەمیانی دیداری لەگەڵ شێخ و پیاوماقوڵانی پارێزگای بەسرە.. مەندەلاوی رۆڵی هۆزە رەسەنەكان بەرزدەنرخێنێت لەكۆتایهێنان بە كێشمەكێشەكان و داوای پشتیوانی بەسرە دەكات لە بودجەو بەرەوپێشبردنی ژیان تیایدا

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, رۆژی چوارشەممە 24ی ئایاری 2023, لەنوسینگەكەی, پێشوازیكرد لە كۆمەڵێك شێخ و كەسایەتی و هاوڵاتیانی پارێزگای بەسرە, بۆ ئاگاداربون لەپێداویستی و ئەو كێشانەی پارێزگاكە بەدەستیەوە دەناڵێنێت.
مەندەلاوی, ستایشی رۆڵی هۆزە رەسەنەكانی بەسرەی كرد لەهاوكاریكردنی دەزگا ئەمنیەكان, بۆ چەسپاندنی یاسایش و پاراستنی سەقامگیری لەپارێزگاكە و هەوڵەكانیان لەكەمكردنەوەی كێشمەكێشەكان و بەشداریكردن لەچارەسەكردنیان و چەسپاندنی ئاشتی كۆمەڵایەتی تیایدا.
جێگری یەكەم, داوای بەرەوپێشتردنی دۆخی شارەكەو پێشخستنی كەرتەكانی تەندروستی و پەروەردەو خزمەتگوزاری كرد تیایدا, هەروەها پشتیوانیكردنی پارێزگاكە لەبودجەدا, لەڕێی تەرخانكردنی دارایی پێویست بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژە گرنگەكان تیایدا.

 

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/٥/٢٤