لە میانی پێشوازیكردنی لە باڵیۆزی توركیا لە عێراق.. مەندەلاوی تاوتوێی پێویستی پەلەكردن دەكات لە تەواوكردنی رێگای گەشەپێدان و جەختدەكات: رێڕەوێكی ئابوری گرنگە بەشداری دەكات لە چالاككردنی بازرگانی نێودەوڵەتی

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, رۆژی یەك شەممە, لە نوسینگەكەی, پێشوازیكرد لە بەڕێز عەلی گونای, باڵیۆزی توركیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری.
مەندەلاوی, تاوتوێی پەلەكردنی كرد, لە تەواوكردنی رێگای گەشەپێدانی نێودەوڵەتی, بەوپێیەی رێڕەوێكی ئابوری گرنگەو گەورەترین پرۆژەی گواستنەوەیە لەناوچەكە, وێڕای رۆلی لە چالاككردنی جوڵەی بازرگانی جیهانی و پێشخستنی ژێرخانی وڵات, دواشی لە ئەنكەرە كرد بەردانەوەی ئاو زیاتر بكات بۆ روبەڕوبونەوەی قەیرانی وشكەساڵی.
هەردوولا جەختیان كرد, لە پێویستی جوڵەیەكی جدی لەلایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دۆزینەوەی چارەسەری بەپەلە بۆ ئەو قەسابخانە خوێناویانەی داگیركەری ئیسرائیل دژی گەلی فەلەستین ئەنجامیدەدات.

 

نوسینگەی راگەیاندنی

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/١١/٥