مەندەلاوی چاویدەكەوێت بە لیژنەی پارائۆلۆمپی نیشتمانی و خەڵاتی وەرزشكارە براوەكان بە میداڵی رەنگاو رەنگ دەكات و جەخت دەكات: هەموو عێراقییەكان شازی بە دەستكەوتەكانتان دەكەن

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, رۆژی یەك شەممە, لە نوسینگەكەی, پێشوازیكرد لە شاندێكی پارائۆلۆمپی نیشتمانی بەسەرۆكایەتی عەقیل عۆدە, سەرۆكی لیژنە, فرسەت شاڵی, سەرۆكی نێردەو پاڵەوانە وەرزشكارە براوەكانی میداڵی رەنگاو رەنگ, لە خولی یارییە ئاسیاییەكان كە لەچین بەڕێوەچوو, بە ئامادەبونی پەرلەمانتاران (عەقیل فەتلاوی, موحسین شەعۆ, عادل ركابی, ئامانج هەركی).
مەندەلاوی جەختیكرد, چنینەوەی (14) میداڵی رەنگاو ڕەنگ لە خولی ئاسیایی پارائۆلۆمپی كە لە شاری (هانزو)ی چین بەڕێوەچوو, دەستكەوتێكە هەموو عێراقییەكان شانازی پێوەدەكەن.
هەر لە دیدارەكەدا, خەڵاتی وەرزشكارەكان كردو ستایشی ئەو پاڵەوانێتیەش كرا كە خولقاندویانە, هاوكات گوێبیستی ئەو كێشەو ئاستەنگانەش بوو كە روبەڕویان دەبێتەوە.

 

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/١١/٥