لەمیانی چالاکیەکانی (هەفتەی کشتوکاڵیدا) لیژنەی کششتوکاڵی پەڕلەمانی سەردانی پەڕلەمانی هەرێمی کوردستان دەکات

لیژنەی کشتوکاڵ وئاو و زۆنگاوه‌كان بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار فالح خەزعەلی سەرۆکی لیژنەکەو بە یاوەریی ژمارەیەک لە ئەندامە بەڕێزەکان، ڕۆژی پێنجشەمە ٩/٣/٢٠٢٣ سەردانی پەڕلەمانی هەرێمی کوردستان و لیژنەی کشتوکاڵ لە پەڕلەماندا کردو چاوی بە مونا نەبی قه‌هوەچی جێگری سەرۆکی پەڕلەمان کەوت.
خاتو مونا نەبی قه‌هوەچی به‌ خێرهاتنی په‌رله‌مانتارە بەڕێزەکان و شاندەکەی كردو جەختیکردەوە لە سەر گرنگی ئەم دەستپێشخەریەی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و زۆنگاوه‌كانی‌ پەڕلەمان، بۆ چەسپاندنی بناغەی هاوکاری لە نیَوان ناوەندو هەرێمدا.
لەلای خۆیەوە بەڕێز سەرۆکی لیژنە جه‌ختیکردەوە کە ئەم سەردانە بۆ پتەوکردنی هاوکاری لە نیَوان ناوەندو هەرێمدا هاتووەو کەڵک وەرگرتن لە شارەزایی و ئەو یاسایانەی خزمەتی توێژێکی گەورەی کۆمەڵ دەکات، ئەوەش توێژی جووتیارەکانەو ئاماژەی بەوەكرد کە ئەو ناڵاندنەی جوتیاران بەدەستیەوە دەناڵێنن لە پارێزگاکاندا هەمان ناڵاندنە لەلای جووتیارەکانی هەرێمیش و داوای پاڵپشتیکردنی ئەم توێژەی کردو گوێبیستبوون و ئاگاداربوون لە دەرکەوتووترین کێشەکانیان ئەوانەی کە ڕێ لە پڕۆسەی گورجکردنەوەی کەرتی کشتوکاڵی و ئاودەگرن.
هەروەها خەزعەلی وتی مەبەست لەسەردانەکە بە کاراکردنی ڕۆڵی هاوکاری لەنیَوان هەردو دەسەڵاتەکانی یاسادانان و بە جێهێناندایە لە بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگەکانی کەمی ئاو و گۆڕانکاریەکانی کەشوهەو و ڕەنگدانەوە خراپەکانیان لە سەر جووتیارەکان و زەوییەکانی کشتوکاڵ و ژینگەو پێیداگرت لەسەر ئەوەی کە نابێت سێبەری جیاوازییە سیاسیەکان باڵی خۆی بکشێنێت بە سەر هاوکاریکردن لەم بوارەدا.
لیژنە جەختیکردەوە لە سەر ڕۆیشتن بەرەو دانانی یاسا گرنگەکان کە پشتیوانی توێژی جووتیارەکان دەکات، لەوانەش هەموارکردنی یاسای بە کرێدانی زەوییە کشتوکاڵیەکان و یاسای کۆمەڵانی جووتیاران، سەرەڕای یاسای وەبەرهێنان لە وەزارەتی کشتوکاڵداو یاسای وەزارەتی کشتوکاڵ و یاسای بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی میراتی ئاژەڵی.
هه‌روه‌ها لیژنە وتی كه‌ ئەنجومەنی نوێنەران خەریکە بڕیار لە سەر بودجەی گشتیی فێدراڵی دەوڵەت ده‌دات کە پێویستە پێشنیارەکانی پاڵپشتیکردنی جوتیارەکانی تێدابێت بۆ بزوتنەوەی کەرتی کشتوکاڵی بۆ خزمه‌تكردنی‌ ئابوری نیشتمانی.
له‌ كۆتاییدا به‌ڕێزان ڕێکەوتن لەسەر پترکردنی هەماهەنگی و هاوکاری گۆڕینەوەی سەردانه‌كان و ڕۆیشتن بۆ بڕیاردان لە سەر یاسا هاوبەشەکان کە خزمەتی کەرتی کشتوکاڵ و ئاو دەکات.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٠/٣/٢٠٢٣