سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە وەزیری دادی مەغریب دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە پێشوازی کرد لە بەرێز عەبدولەتیف وەهبی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی دادی عەرەب و وەزیری دادی مەغریب و شاندی یاوەری.
لە دیدارەکە تاوتوێی هاریکاری و پتەوکردنی هاوبەشی نێوان عێراق و مەغریب کرا، گفتوگۆش کرا سەبارەت بە ئامادەیی بەغدای پایتەخت بۆ دانیشتنەکانی خولی (39) ی وەزیرانی دادی عەرەب.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
9 ئادار 2023