لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەی پەڕلەمان میوانداریی پارێزگاری نەجەفی پیرۆز دەکات
لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە ڕۆژی پێنجشەممە ٩/٣/٢٠٢٣، بە سەرۆکایەتی پەڕلەمانتار عەلی حمیداوی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ئەندامەکانی، میوانداری پاڕێزگاری نەجەفی پیرۆز بەڕێز ماجد وائیلی كرد.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی دۆسیه‌كانی خزمەتگوزاری لە کەرتە جیاوازەکانی خزمەتگوزاری پارێزگاکەدا كرا، به‌و پێیه‌ی كه پارێزگای نەجەف لە پارێزگا گرنگەکانی ناوچه‌ی فوراتی ناوەڕاست داده‌نرێت، بەهۆی جێگا گرنگ و پیرۆزه‌كانی وەکو مەزاری میری موسڵمانان ئیمام عەلی و شاری کوفەی پیرۆز‌و مزگەوتی سه‌هلەو گۆڕستانی وادی سه‌لام کە ملیۆنەها لە هاونیشتمانەعێراقیەکان و جیهانیەکان سەردانی دەکەن.
پەڕلەمانتار حمیداوی ڕوونیکردەوە کە نەجەفی پیرۆز گرنگیەکی تایبەتی هەیە له‌لای لیژنەکەی، چونکە یەکێکە لە گرنگترین ڕووەکانی وڵات وەدەرگایەکی گرنگە بۆسەردانی جۆرەها نه‌ته‌وه‌و ڕه‌گه‌ز بە بۆنەی هه‌بوونی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی تێیدا، كه ئه‌مه‌ش ئاسانكارییه‌كی گه‌ورزه ده‌كات بۆ میوانان بۆ ئه‌نجامدانی جۆرەها سەردان، لەبەرئەوە پێویستە کە ڕێگاکانی و پڕۆژەکانی ناوچەكه پاراستنێکی تایبەتیان هەبێت، لە هەمان کاتدا به‌ڕێزی پێیداگرت لەسەر ئەوەی کە پارێزگاکە لەسەریەتی بەرپرسیارێتی ڕاپەڕینی دۆخی خزمەتگوزاری لە شارەکەدا له ئه‌ستۆ بگرێت بۆ تەواوکردنی پڕۆژە دواکەوتووەکان، وەکو پردی زەهرا کە خزمەتی ملیۆنەها كه‌س دەکات لەوانەی كه لە بەغداو باکووری وڵات دێنه شاره‌كه‌و به‌ده‌روازه‌یه‌كی گرنگی شاره‌كه ده‌ژمێردرێت، سەرەڕای تەواوکردنی ژمارەیەک لە پڕۆژە ستراتیژیەکان کە لە سەرزەمین بەجێ دەهێنرێن، وه‌كو پڕۆژەکانی ڕێگاوبان بۆ کردنەوە چڕوپڕیەکانی هاتوچۆ کە پارێزگاکە ئێستا بەخۆیەوە دەبینێت.
دواتر ئه‌ندامانی لیژنه كۆمه‌ڵێك تێبینیان خسته‌ڕوو چه‌ند پسیارێكیان ئاراسته‌ی پارێزگای نه‌جه‌ف كرد سه‌باره‌ت به‌ئه‌رك و كاره‌كانی له جێبه‌جێكردنی چه‌ندین پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان و چه‌ند خاڵێكی ناڕوون تێیاندا.
لەلای خۆیەوە پارێزگاری نەجەف ماجد وائلی باسی ئەو پڕۆژانەی کرد کە ئێستا بەجێدەهێنرێن لەسەر زەمینەی واقعدا، سەرەڕای پلانەکانی داهاتوو بۆ ئاسانکردنی بەجێهێنانی پڕۆژەکان لە پارێزگاکەدا.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٩/٣/٢٠٢٣