دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌ئه‌ڵمانیا ، جه‌خت له‌په‌رۆشی عێراق دەکات بۆ پته‌وكردنی هاوكاری له‌گه‌ڵ وڵاته پیشه‌سازییه‌كان و گرێدانی هاوبه‌شیی ئابووری و وه‌به‌رهێنان
له‌په‌راوێزی چالاكییه‌كانی كۆربه‌ندی به‌رلینی ئابوری كه لەئێستادا له‌ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، کۆمەڵێک دیدار‌و وتوێژی له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامدا.
لەومیانەدا به‌ڕێزی چاویكه‌وت به‌به‌ڕێز (مارك دۆن فراد ) به‌ڕێوبه‌ری ئه‌كادیمیای دیبلۆماسی رۆشنبیری له‌به‌رلین و به‌ڕێز ( ده‌ره‌ك نێبیڵ) وه‌زیری پێشووی ئابووری ئه‌ڵمانیا،
له‌هه‌ردوو دیداره‌كه‌دا پته‌وكردنی رێگه‌چاره‌ی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دۆست و چالاككردنی كاری لیژنه‌كانی دۆستایه‌تی په‌رله‌مان تاوتوێکرا.
دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا جه‌ختیكرد له‌په‌رۆشی عێراق بۆ پته‌وكردنی میكانیزمه‌كانی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته پیشه‌سازییه گه‌وره‌كان و گرێدانی هاوبه‌شیی ئابووری و وه‌به‌رهێنان له‌گه‌ڵیاندا، هه‌روه‌هابه‌شدارییان له‌سه‌رله‌نوێ بنیادنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق و پشتیوانیان لە جێبەجێکردنی پرۆژه‌كانی ژێرخانی ئابووری بۆ پێشکەشکردنی خزمه‌تگوزارییە بنەڕەتییەکان به‌هاوڵاتیان .
نوسینگه‌ی راگه‌یاندن
به‌رلین – ئه‌ڵمانیا
9 ی ئازاری 2023