لەمیانی پێشوازیکردنی لە باڵیۆزی کۆماری نەمسا.. مەندەلاوی داوا لە کۆمپانیا نەمساویەکان دەکات بۆ وەبەرهێنان لە عێراق لەگەڵ تاوتوێکردنی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانیە راستەوخۆکان

بەڕێز موحسین مەندەلاوی، لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، رۆژی یەک شەممە، پێشوازیکرد لە بەڕێز ئەندریا ناسی، باڵیۆزی کۆماری نەمسا لە عێراق، بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک پرسی جێی بایەخی هاوبەش.

لە دیدارێکدا، تاوتوێی دواین پێشهاتەکانی دۆخی ناوخۆ کرا، لەگەڵ ئەو ئاستەنگانەی ناوچەکەو جیهانی پێدا تێپەڕدەبێت، هەروەها جەختکردن لە پێویستی پێشخستنی پەیوەندیەکانی عێراق و نەمسا لەکۆی بوارەکان، وێڕای گفتوگۆکردن لەبارەی ئەگەری دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانیە راستەوخۆکانی نێوان هەردوو وڵات و، بانگهێشتکردنی کۆمپانیا نەمساویەکان، بۆ وەبەرهێنان لە عێراق و، رێککەوتن لەسەر هێنانەکایەی لیژنەی دۆستایەتی پەرلەمانیی.

 

نوسینگەی راگەیاندنی لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٤/٤/٢١