دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا پیرۆزبایی‌ له‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ كوردستان ده‌كات به‌ بۆنه‌ی‌ جه‌ژنی‌ ساڵانه‌یان و جه‌خت ده‌كات له‌سه‌ر پێویستی‌ پشتیوانی‌ خێزانی‌ رۆژنامه‌وانی‌ و تواناداركردنیان بۆ پیاده‌كردنی‌ كاری‌ نیشتمانیان بەوپەڕی پیشه‌ییه‌وه‌

جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 22/4/2024، به‌ شانازییه‌كی‌ زۆره‌وه‌، بروسكه‌یه‌كی‌ پیرۆزبایی‌ ئاڕاسته‌ی‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ كوردستان كرد، له‌ جه‌ژنی‌ ساڵانه‌یان و تێپه‌ڕبوونی‌ 126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی‌ یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی‌ كوردی‌، به‌ ناوی‌ (كوردستان)، رۆژی‌ 22ی‌ نیسانی‌ ساڵی‌ 1898 له‌ قاهیره‌ی‌ پایته‌ختی‌ كۆماری‌ میسری‌ عه‌ره‌بی‌.

به‌ڕێزیان، ستایشی‌ رۆڵی‌ گه‌وره‌و گرنگی‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ كوردی‌ كرد، لەو قوربانیدان و شه‌هیدانەی پێشکەشیان کردووە، له‌پێناو وشه‌ی‌ ئازادو رێكردن له‌گه‌ڵ ژیانی‌ رۆژانه‌و روداوه‌ سیاسییه‌كان له‌هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق و ناوچه‌كانی‌ تری‌ وڵات، به‌ تایبه‌تی‌ لەدوای‌ روخانی‌ سته‌مكار لە ساڵی‌ 2003وە، لە تەواوی ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن و ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ و كه‌ناڵه‌ ئاسمانی‌ و سۆشیال میدیاكان .

دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ جه‌ختیكرد له‌سه‌ر پێویستی‌ پشتیوانی‌ و پاڵپشتی‌ خێزانی‌ رۆژنامه‌وانی‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری‌ عێراق، له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌ حكومی‌ و رێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌ و چالاكییه‌ هونه‌ری‌ و رۆشنبیرییه‌كان، له‌پێناو تواناداركردنی‌ رۆژنامه‌نووسان، بۆ به‌جێهێنانی‌ ئه‌رك و پیاده‌كردنی‌ كاری‌ نیشتمانیان و به‌رپرسیارێتی‌ رۆژانه‌یان به‌وپەڕی پیشه‌یی‌ و بێلایه‌نییه‌وه‌و، بەشداریکردنیان له‌ چه‌سپاندنی‌ پایه‌كانی‌ ئاسایش و سه‌قامگیری‌ و خۆشگوزه‌رانی‌ و، پارێزگاریكردن له‌ ئه‌زمونی‌ دیموكراسی‌ و پاراستنی‌ ده‌ستكه‌وته‌ ده‌ستوورییه‌كان و، بایه‌خدان به‌ چه‌سپاندنی‌ بنه‌مای‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ و، بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ چه‌مكه‌كانی‌ لێبورده‌یی‌ و پێكه‌وه‌ ژیانی‌ ئاشتیانه‌و، خۆشه‌ویستی‌ له‌نێو سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی‌ گه‌ل.

 

نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق

دووشه‌ممه‌ 22 ی‌ نیسانی‌ 2024