لیژنەی یاسایی پەرلەمان بەشداری لە وۆرکشۆپێکدا دەکات بەمەبەستی تاوتوێکردنی ھەمواری یاسای سەندیكای پارێزەران

شاندێکی لیژنەی یاسایی بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار عەبدولکەریم عەبتان جێگری سەرۆکی لیژنەکەو ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنە، بەشداری لە وۆرکشۆپێکدا کرد کە لە سەندیگای پارێزەران بەڕێوەچوو، بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی پێشنیاری ھەمواری یاسای سەندیگای پارێزەران ژمارە ١٧٣ ی ساڵی ١٩٦٥.
لیژنەکە بەئامادەبوونی ئەحلام لامی سەرۆکی سەندیكای پارێزەران، تاوتوێی ئەو بۆچوون و پێشنیارانەی کرد کە سەبارەت بە ھەموارکردنی یاسای سەندیگای پارێزەران پێشکەشکرابوون.
لیژنەکە جەختیشی لە مکوڕبوونی خۆی بۆ لێکۆڵینەوە لە سەرجەم پئشنیارەکان کردەوە، لەپێناو گەیشتن بە شێوازو فۆرمێکی گونجاو لە ھەموارکردنی یاساکەدا، کەوا خواست و ئامانجەکانی تیادا بەدی بێت.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/٤/٢٢