لەمیانی دیداری لەگەڵ شاندێكی پەرلەمانی ئێران.. مەندەلاوی داوای یەكخستنی هەوڵ و هەڵوێستی پەرلەمانی وڵاتە ئیسلامیەكان دەكات بۆ راگرتنی دوژمنكاری زایۆنی بۆ سەر غەزە

بەرێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, ئێوارەی رۆژی چوارشەمە, چاویكەوت بە شاندێكی پەرلەمانی ئێران, بەسەرۆكایەتی بەرێز (ئیبراهیم عەزیزی), جێگری سەرۆكی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە لە ئەنجومەنی شورای ئیسلامی, بە ئامادەبونی بەڕێز (عەباس زاملی) سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری و پەرلەمانتار (سەڵاح زەینی)و (محەمەد كازم ئا سادق) باڵیۆزی ئێران لە عێراق.
لەدیدارەكەدا, تاوتوێی دواین پێشهاتەكان لەسەر هەردوو گۆڕپانی ناوخۆیی و هەرێمایەتی كرا, بەتایبەت ئەوەی رودەدات لە تاوانكاری وەحشیگەرییانەو گەمارۆی نامرۆڤانە لەسەر هاوڵاتیانی كەرتی غەزەو جەختكردن, لە پێویستی یەكسختنی هەڵوێستی پەرلەمانەكانی وڵاتانی ئیسلامی, لەپێناو راگرتنی هەڵسوكەوتە خوێناوییەكانی هێزەكانی قەوارەی داگیركەر ,دەرهەق بە مندڵان و ژنان و پیرو پەككەوتە, لەگەڵ پێداگری لەسەر داخڵكردنی هاوكاری مرۆیی و پزیشكی بە شێوەیەكی بەپەلە بۆ كەرتی غەزە.

 

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٣/١٠/٢٥