لیژنەی ئابوری پەرلەمان میوانداری بەڕێوەبەری گشتی بەروبوومی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی دەکات

لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار یاسر حسێنی جێگری سەرۆکی لیژنەو بەئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە، ئەمڕۆ چوارشەممە، میوانداری بەڕێوەبەری گشتی بەروبوومی دانەوێڵەی لە وەزارەتی بازرگانی کرد.
لەدیدارەکەدا پەرلەمانتار کازم شمەری سەرۆکی لیژنەی لاوەکی بازرگانی و ھەروەھا ژمارەیەک لە خاوەن ئاشەکان ئامادەبوون، تاوتوێی کێشەوگرفتەکانی نێوان وەزارەتی بازرگانی و خاوەن ئاشەکان و پێویستی دۆزینەوەی ڕێگەچارەسەری گونجاو بۆیان کرا ،لەپێناو بەرەوپێشبردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان کە پێشکەش بە ھاوڵاتیان دەکرێت.
لای خۆیەوە لیژنەکە دووپاتی کردەوە کەوا ئامادەیە بۆ ھاریکاری و ھاوئاھەنگی نێوان سەرجەم لایەنەکان بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێک کە جێگەی ڕەزامەندی بێت و ھەروەھا ببێتە ھۆکاری باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان کە پێشکەشی ھاوڵاتیان دەکرێت.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/١٠/٢٥