لیژنەی ئابوری پەرلەمان میوانداری بەڕێوەبەری گشتی بازاڕە ناوەندەکان لە وەزارەتی بازرگانی دەکات

لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار یاسر حسێنی جێگری سەرۆکی لیژنەو بەئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە، ئەمڕۆ چوارشەممە، میوانداری بەڕێوەبەری گشتی بازاڕە ناوەندییەکان لە وەزارەتی بازرگانی کرد.
لەمیانی کۆبوونەوەکەدا پەرلەمانتار کازم شمەری سەرۆکی لیژنەی لاوەکی بازرگانی ئامادەبوو، بابەتی بازاڕە ناوەندەکان و ئەو کێشەو لەمپەرانەی کە بەدەستیەوە دەناڵێنێ گفتوگۆیان لەبارەوەکرا، بەتایبەت ئەو زێدەڕۆییانەی سەر بازاڕە ناوەندەکان و ھاوکات پێویستی یەکخستنی ھەوڵەکان لەنێوان لیژنەی ئابوری و وەزارەتی بازرگانیدا ،ئەمەش بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری کاریگەر بۆ کۆی ئەو کێشانەی کەوا بەڕێوەبەرایەتییەکە پێوەی گرفتارە.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/١٠/٢٥