لیژنەی کارەباو وزەی پەرلەمان سەردانی وێستگەی عەین تەمر لە کەربەلا دەکات

لیژنەی کارەباو وزە لە ئەنجومەنی نوێنەران بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار ئەندازیار حەسەن ئەسەدی جێگری سەرۆکی لیژنەو بەیاوەری ھەریەک لە پەرلەمانتاران ئامانج مەحمودو ئەندازیار نفوز موسەوی و زیکرا ڕودێنی ، سەردانی قەزای عەین تەمر یان کرد لە پاریزگای دیالە، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە دیارترین ئاڵنگارییەکانی بواری وزەی کارەبا.
لەمیانی سەردانەکەدا لیژنەکە تەماشای کاری وێستگەی گەڕۆکی میشکاتی سەر بە گواستنەوەی وزەی کارەبای فوڕاتی ناوەڕاست کرد ، کەوا فیدەری وێستگەی عەین تەمری ١١/٣٣ کەی ڤی یە ، ھەروەھا گرنگترین کێشەو لەمپەرەکان کە ڕووبەڕووی کارمەندەکانی دەبێتەوە، بە جەختکردنەوە لەسەر پێویستی زیادکردنی ژمارەی چاودێران لە وێستگەکەو زیادکردنی توانای وێستگەکە بەمەبەستی بەرگەگرتنی لۆدی زیادە.
ھەروەھا جگە لە تاوتوێکردنی ئەگەری زیادکردنی تەرخانی دارایی لەپێناو دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ ئەو بەربەستانەی کەوا گواستنەوەو دابەشکردنی کارەبا پێوەی دەناڵێنن ، بەتایبەتی زیادکردنی کارمەند بۆ وێستگەکان.
ھەر لەو چوارچێوەیەشدا سەردانی قائیمقامیەتی قەزای عەین تەمر لە پارێزگای کەربەلا کرا و، لەسەردانەکەدا ھەریەک لە بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی دابەشکردنی کارەبای فوڕاتی ناوەڕاست و بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی بەرھەمھێنانی کارەبای فوڕاتی ناوەڕاست و یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بۆ کاروباری تەکنیکی بۆ گواستنەوەی وزەی کارەبای فوڕاتی ناوەڕاست و بەڕێوەبەری تۆڕەکانی کەربەلاو بەڕێوەبەری بەشی پلاندان و لێکۆڵینەوە لە کۆمپانیای گشتی و بەڕێوەبەری لقی دابەشکردنی کارەبای کەربەلا وھەروەھا بەرپرسی کەرتی کارەبا لە عەین تەمر، یاوەری لیژنەکەیان کرد . و لەگەڵ بەڕێز قائیمقامی قەزاکە کۆمەڵێک بابەتی گرنگ تاوتوێکرا ، گرنگترینی کێشەی دابەزینی ڤۆڵتیە لە ناوچەکانی عەین تەمرو و سەید احمد بن هاشم و ئەگەری چارەسەرییەکان لە ڕێگەی دانانی وێستگە گەڕۆکەکان و نوێکردنەوەی فیدەرەکان بۆ لابردنی لۆد لەسەر تۆڕەکە. وەھەروەھا گرنگی نۆژەنکردنەوەو باشترکردنی تۆڕی کارەبا لە قەزاکە و ، چاککردنەوەو نۆژەنکردنەوەی ڕووناکی لەوانە ڕووناکی چوونەناوەوەی قەزاکە و گۆڕینی بە ڕووناککەرەوەی نوێ (LED).

 

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/١٠/٢٥