‎لیژنەی ئاسایش و بەرگری میوانداری سەرۆكی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی لە ئەنجومەنی شورای ئیرانی ده‌كات

‎لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار عەباس زامیلی سەرۆکی لیژنەکە ڕۆژی چوارشەممە پێشوازیكرد لە ئەندامانی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی لە ئەنجومەنی شوورای ئێران .
‎لە میانەی میواندارییەکەدا کە لە بارەگای لیژنە بە ئامادەبوونی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەچوو، باسیان لە قەیرانی ئاوی عێراق و بارودۆخی ئاسایشی ناوچەکە کرد، بەتایبەتی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر شاری غەزە.
‎لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بەهێزکردنی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات کرا بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە، جگە لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان و لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی لە پەرلەمانی ئێران.

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/١٠/٢٥