سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی شورای ئێران دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی کرد لە شاندێکی ئەنجومەنی شورای ئێران بە سەرۆکایەتی ئیبراهیم عەزیزی جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی.

لە دیدارەکە تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات کرا لەگەڵ چەند پرسێکی تری جێی بایەخی هاوبەش، هاوکات ئیبراهیم عەزیزی سڵاوی بەرێز باقر قالیباف سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئێرانی گەیاندە بەرێزیان.

هەر لە دیدارەکە جەختکرایەوە لەسەر هاریکاری نێوان ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجومەنی شورای ئێران لەو پرسانەی بەلای کۆمەڵگەی ئیسلامیەوە گرنگە لە پێش هەمویانەوە پرسی فەلەستین و پشتیوانی لە گەلەکەی و کارکردن بۆ راگرتنی شەڕی سەر کرتی غەززە.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی

سەرۆکی ئەنجومەن نوێنەران

26 تشرینی یەکەم 2023