لەمیانی دیداری لەگەڵ سەرۆك و ئەندامان یەكێتی بانكە تایبەتەكان.. مەندەلاوی: ئاستەنگەكانی ئەم قۆناغە وادەخوازێت بانكەكان هەوڵەكانیان یەكبخەن لەگەڵ حكومەت.. مەندلاوی: ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی پێویستی بەسیستمێكی بانكی پاك و پێشكەوتووە كە لەبەرژوەندی وڵات و گەلەكەی كاربكات

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, پێشوازیكرد لە بەڕێز وەدیع حەنزەڵا سەرۆكی یەكێتی بانكە تایبەتەكان و ژمارەیەك لەئەندامانی یەكێتییەكە.
مەندەلاوی ڕایگەیاند: ئەنجومەنی نوێنەران بەدواداچون بۆ ڕێوشوێنەكانی بانكی ناوەندی و بڕیارەكانی حكومەت دەكات, كە لەهەوڵی پێشخستنی كەرتی بانكیی ناوخۆ و گەشەپێدانیدایە.
جێگری یەكەم داوایكرد, بانكە ناوخۆییەكان سود لەدەستپێشخەری بانكی ناوەندی وەربگرن, بۆ پشتیوانیكردنی پرۆژە بچوك و مامناوەندەكان لەكەرتە جیاوازەكان, بۆ خولقاندنی دەرفەتی كار بۆ گەنجان و زیادكردنی داهاتی نەتەوەیی و, كەمكردنەوەی پشتبەستن بە نەوت وەك تاكە سەرچاوەی پاڵپشتیكردنی داهاتی وڵات.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/٣/٢