لەمیانی سەرۆكایەتیكردنی كۆبونەوەی لیژنەی وەبەرهێنان و گەشەپێدان.. مەندەلاوی داوای سوككردنی ڕێوشوێنەكانی وەبەرهێنان دەكات بۆ پشتیوانیكردنی كەرتی تایبەت و دابینكردنی هەلی كار بۆ گەنجان

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, جەختیكرد لەپێویستیی ئاسانكردنی ڕێوشوێنەكانی وەبەرهێنان بۆ هاندانی وەبەرهێنەران, بە ئامانجی پشتیوانیكردنی كەرتی تایبەت و خولقاندنی دەرفەتی نوێی كار بۆ گەنجان.
ئەو قسانەی لەمیانی سەرۆكایەتیكردنی كۆبونەوەیەكی فراوانی لیژنەی وەبەرهێنان و گەشەپێدانی پەرلەمانیدا هات, كە ڕۆژی چوارشەممە 1ی ئازاری 2023 , بە ئامادەبونی بەڕێز حسێن خەفاجی سەرۆكی لیژنەكەو ئەندامەكانی بەڕێوەچوو, كە تیایدا بەڕێز حەیدەر مەكییە سەرۆكی دەستەی نیشتمانی وەبەرهێنان و سەرۆكی دەستەكانی وەبەرهێنان لەپارێزگا ناڕێكخراوەكان لەهەرێمدا میوانداریكرابوون و, ژمارەیەك لەپەرلەمانتارە بەڕێزەكانیش بەشداریان تیادا كرد.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/٣/٢