جێگری یەكەم: شارەكانی باشور پێویستیان بەپرۆژەی گەورەی ژێرخانی ئابورییە

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, جەختی لەپێویستی شارەكانی ناوەڕاست و باشور كرد, بۆ پرۆژەی گەورەو بایەخدانی زیاتر لەبواری پێشخستنی ژێرخانی ئابوری.
مەندەلاوی, لەمیانی پێشوازیكردنی لەشێخ مازن ئەلعرێبی و شاندێكی هاوڕێی, بەگرنگی زانی پێشخستن سەرجەم قەزاو ناحییەو لادێكان بگرێتەوە, كە لەدەیەكانی ڕابردودا بەدەست پەراوێزخستنەوە ناڵاندویانە.
جێگری یەكەم, گوێبیستی دیارترین ئەو كێشانە بوو كە ناوچەكانی باشورو ناوەڕاست بەدەستییەوە دەناڵێنن و, ستایشی ڕۆڵی هۆزە بەخشندەكانیشی كرد لەپشتیوانیكردنی سەقامیگری و گەشەسەندن لەپارێزگاكاندا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/٣/٢