لەمیانی دیداری سەرۆکی دەستەی پیشەسازی جەنگی.. مەندەلاوی جەختدەکات لەسەر پێویستی بەرەوپێشبردنی پیشەسازی جەنگی و دابینکردنی پێداویستی دەزگا ئەمنیەکان

بەڕێز موحسین مەندەلاوی، لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ سێ شەممە، لەشوێنی حەوانەی خۆی، پێشوازیکرد لە ئەندازیار مستەفا عاتی، سەرۆکی دەستەی پێشەسازی جەنگیی عێراق، به ئامادەبونی پەرلەمانتار حەسەن خەفاجی.

لە دیدارەکەدا، رێگاکانی پێشخستنی پیشەسازی جەنگی لە عێراق تاوتوێکرا، لەگەڵ رۆڵی یاساکان و رێککەوتنە دەرەکییەکان، کە بەشداردەبن لە گەشەپێدانی ئەو پیشەسازییانەو گەیاندنی بەرهەمەکانی بە دامەزراوە سەربازییەکان و سیستمی ئەمنی و دابینکردنی پێداویستیەکانیان لە چەک و تەقەمەنی.

مەندەلاوی، جەختیکرد ئەنجومەنی نوێنەران پشتیوانی لە سەرجەم دەستتپێشخەری و توانا پیشەسازییە نیشتمانیەکان دەکات، بەتایبەت کە کۆمپانیاکانی دەستەکە خاوەنی هەموو هۆیەکانی پێشخستنی پیشەسازییەکەیەتی، بەهۆی ئەو شارەزاییە کەڵەکەبووەو تەکنەلۆجیا باشەی خاوەنێتی، پێداگریشیکرد، لەسەر پێویستی پابەندبونی وەزارەت و دەزگا ئەمنیەکان، بە بڕیارو رێنماییەکانی پەیوەیست بە هاندانی بەرهەمی نیشتمانی، کە هەنگاوی گەورەی بڕیوە لە پێشخستنی بۆ کێبڕکێکردنی هاوردەکراو.

نوسینگەی راگەیاندنی

لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٤/٤/٢