لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران سەرەخۆشی لە عێراقیەکان و مسوڵمانان دەکات بەشێوەیەکی گشتی لەیادی شەهیدبونی پێشەوای مسوڵمانان “سڵاوی لەسەربێت

بەڕێز موحسین مەندەلاوی، لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، سەرەخۆشی گەرمی لە مەرجەعە باڵاکان و گەلی عێراق ئازیزو هەردوو ئومەتی عەرەبی و ئیسلامی کرد، بەبۆنەی یادی شەهیدبونی پێشەوای مسوڵمانان، ئیمام عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب “سڵاوی لەسەربێت”.

مەندەلاوی، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: ئەو کارەساتە بە ئازارو کۆستە گەورەیە، وایکرد ئومەت و بوونی مرۆڤایەتی کەسایەتیەکی مەزن لەدەستبدات، کە بە زانست و رەوشت و ئازایەتی پەیامبەر محەمەد (درودی خوای لێبێت) پەروەردە ببوو.

مەندەلاوی داوایکرد، ژیانی پێشەوا عەلی، سڵاوی لەسەربێت دیراسەبکرێت، پەندو وانە لە مێژووی پڕشنگداری بە تێکۆشان و قوربانیدانی وەربگیرێت، سود لە ئەزموونی بکرێت لە فەرمانڕەوایی و ئیدارەدان و هەنگاوەکانی چاکسازی، بۆ لە ناوبردنی گەندەڵی و رەتکردنەوەی ستەم و بەدیهێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و دژایەتیکردنی توندڕەوی، وێڕای سەرخستنی ستەملێکراو دابینکردنی پێداویستیەکانی خەڵک و هاوکاریکردنی هەژاران.

 

نوسینگەی راگەیاندنی

لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٤/٣/٣١