لەمیانی بەشداریکردنی لە پێنجەم کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ سەرخستنی فەلەستین.. مەندەلاوی پابەندبونی بە هەڵوێستی مەرجەعیەتی باڵا دووپاتدەکاتەوە لە رێگەگرتن لە پلانەکانی داگیرکەرو کۆتایهێنان بە نەهامەتی فەلەستینیەکان و نەهێشتنی داگیرکاری لەسەر خاکەکەیان

بەڕێز موحسین مەندەلاوی، لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، جەختیکرد رۆژی جیهانی قودس ئەمساڵ تێپەڕدەبێت و جیهانی ئازادو بەرهەڵستکاران هەنگاوەکانیان خێرا کردووە، بەرەو سەرکەوتن لە فەلەستین و لوبنان و سوریاو یەمەن و عێراق، پابەندبونی بە هەڵوێستی مەرجەعی باڵاش دووپاتکردەوە، لە رێگەگرتن لە هێزەکانی داگیرکەر بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانیان، بۆ زیانگەیاندنی زیاتر بە گەلی فەلەستین.

مەندەلاوی، لەوتەیەکدا کە رۆژی هەینی، لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی نێودەوڵەتی پێنجەم بۆ سەرخستنی گەلی فەلەستین، کە ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی لەژێر دروشمی (قودس ویژدانی مرۆڤایەتیە)رێکیخستبو، رایگەیاند: بەڕێزو شکۆوە لەبەردەم شەهیدانی فەلەستین و بەرهەڵستکارانی ئیسلامی و عەرەبی رادەوەستین، و سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی هەردوو شەهیدی گەورە، حاجی ئەبو مەهدی موهەندیس و جەنەڕاڵ قاسم سولەیمانی و ئەوانەی لەسەر رێبازی ئەوان رۆیشتون.

لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، وتیشی: ئەنجومەنی نوێنەران، سەرکۆنەی ئەو تاوانکارییە تیرۆرستی و وەحشیگەریەی قەوارەی زایۆنیزم دەکات، داوشی لە حکومەت کرد هەوڵە دیپلۆماسیەکانی لەڕێی کۆمەڵەی عەرەبی و ئیسلامی لە نەتەوە یەکگرتووەکان بخاتەگەڕ، بۆ خۆ بەخاوەنکردنی پڕۆژە بڕیاری راگرتنی تاوانکاری زایۆنیزم، لەگەڵ رێوشوێنە پێویستەکان بۆ جێبەجێکردنی بەگوێرەی بڕگەی حەوتەم و، لێپرسینەوە لە قەوارەی زەوتکار لە بەرامبەر پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی و، پێشێلکردنی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان.

 

نوسینگەی راگەیاندنی لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٤/٤/٥