دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، له ساڵیادی كۆمه‌ڵکۆژی كوردانی فه‌یلی، داوای ده‌ركردنی بڕیاری حكومی جێبه‌جێكارو پەسەندکردنی یاسای پابه‌ندكەر دەکات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه‌كانیان
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، تێپه‌ڕبوونی (44) ساڵ به‌سه‌ر کارەساتی كوردانی فه‌یلی وه‌بیرهێنایه‌وه، كه له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی به‌عسی گۆڕبه‌گۆڕ، روبه‌رڕوی جینۆسایدی به‌كۆمه‌ڵ و جێبه‌جێكردنی زنجیره‌یه‌ك پرۆسەی كوشتن و راگواستن وبێسه‌رو شوێنكردنی لاوان له زیندانه‌كان بونەوە، له مانگی نیسانی ساڵی 1980 ه‌وه، لەگەڵ راگواستنی ژن و مناڵ و پیر بۆ سنوره‌كان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ره‌گه‌زنامه‌كانیان و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ماڵ و موڵكیان، به‌هۆی ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییان و پشتیوانیكردنی بزوتنەوە رزگاریخوازییەکانی گه‌لی كوردستان .
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، به‌م بۆنه پڕئازاره‌وه، داوای له حكومه‌تی فیدراڵ كرد، بریاره حكومی جێبه‌جێكار ده‌ربكات و فه‌رمان به وه‌زاره‌ته‌كان بكات، زیانه‌كان له‌سه‌ر كوردانی فه‌یلی نەهێڵن، لەگەڵ پەسەندکردنی یاسای پابه‌ندكەر بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م مافه ڕه‌واكانیان و، قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌یان بۆ ئه‌و سته‌مه گه‌وره‌یه‌ی بۆ ده‌یان ساڵ لەسەریان بووە.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
5 ی نیسانی 2024