لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران سەرپەرشتی ئاهەنگی ماتەمینی ساڵانەی رۆژی شەهیدانی فەیلی دەکات بە بەشداری پەرلەمانیی و حکومی و دیپلۆماسی

بەڕێز موحسین مەندەلاوی، لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، بە هاوکاری لەگەڵ دامەزراوەی شەهیدان، رۆژی شەممە، سەرپەرشتی ئاهەنگی ماتەمینی ساڵانەی رۆژی شەهیدانی فەیلی، کە بەدروشمی (رۆژی شەهیدی فەیلی ناسنامەی نیشتمان) رێکخرا، بە ئامادەبونی سەرۆکایەتیەکان و سەرکردەی حزبە سیاسیەکان و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و شێخەکان و نێردە دیپلۆماسیەکان.

مەندەلاوی، لەمیانی وتەی کردنەوەدا رایگەیاند: ئەم رۆژ، رۆژی روبەڕوبونەوەی ئامرازەکانی کوشتن و راگواستن و دەستبەراگرتنی مافەکان و موڵک و ماڵە، کە بەگوێرەی ئامارە حکومی و نێودەوڵەتیەکان، زیاتر لە (٢٠) هەزار فەیلی شەهیدبون و (١٣٠) هەزار خێزانی بە زۆرەملێ راگوێزراون، رونیشکردەوە، رۆڵەکانی پێکهاتەی کوردی فەیلی روبەڕوی کوشتن و راگواستن و ئەشکەنجەو راوەدونان و داگیرکردنی موڵک و ماڵ و سەندنەوەی رەگەزنامە بونەوە،،بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ دارێژراو بە ئامانجی سڕینەوەی ناسنامەی نیشتمانی.

لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، وتیشی: رۆڵی فەیلیەکان و قوربانیدانیان بۆ بەرگریکردن لە عێراق دژی رێکخراوە تیرۆرستیەکان و، بە جێگەیاندنی فەتوای جیهادی کیفائی مەرجەعیەتی باڵا، بە پێشکەشکردنی سەدان شەهید لەپێناو نیشتمان، رۆڵێکی نیشتمانی و بنەڕەتی بووە کە ناکرێت لەبیربکرێت.

مەندەلاوی، داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی کرد بۆ بە دۆکۆمێنتکردنی تاوانەکانی کۆمەڵکوژی دژی ئەو پێکهاتەیە، داوای لە دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دادوەریش کرد، داوابکەن لە دەستە و وەزارەتەکان بە کارکردن بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکان و یاساکان، کە دادپەروەری بۆ رۆڵەکانی ئەو پێکهاتەیە بگێڕێتەوە.

 

نوسینگەی راگەیاندنی لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٤/٤/٦