لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران میوانداری سەرۆک کۆمارو سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەکات بۆ ئێوارە بەربانگێک بە ئامادەبونی ئەندامانی هاوپەیمانی ئەساس

بەڕێز موحسین مەندەلاوی، لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، رۆژی پێنج شەممە، میوانداری دکتۆر عەبدولەتیف جەمال رەشید، سەرۆک کۆمارو بەڕێز محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی کرد، بۆ سەرمێزی ئێوارە خوانێکی رەمەزانی، بە ئامادەبونی ئەندامانی هاوپەیمانی ئەساسی عێراقی.

دوای ئێوارەخوانەکە، قسەوباس لەبارەی کۆی بارودۆخی ناوخۆو پێشهاتەکانی دیمەنی سیاسی کرا، لەگەڵ جەختکردن لە بایەخی بەردەوامی پشتیوانی بۆ حکومەت،،لە جێبەجێکردنی پرۆگرامی خزمەتگوزاری و پێویستی پاراستنی دۆخی سەقامگیری لەوڵات.

 

نوسینگەی راگەیاندنی لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٤/٤/٤