لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان میوانداری جێگری هونەری لە وەزارەتی پەروەردە دهكات
لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی دکتۆر سوعاد جەبار ئەلوائیلی سەرۆکی لیژنە و بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە، ڕۆژی چوارشەممە، میوانداری بەڕێز حوسێن سەبری ئەللامی جێگری هونەری لە وەزارەتی پەروەردە و ستافێكی پێشكەوتوو کرد.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان هاوخەمی و هاوسۆزی خۆی بۆ خێزان و بنەماڵەی قوربانیانی ئەو خوێندکارانە دەربڕی کە لە ناوچەی هارپەی پارێزگای بەسرە تووشی ڕووداوێکی هاتوچۆ بوون و داوایان لە خوای گەورە کرد جێگەیان بههەشت بێت و ئارامی بە خێزانەکانیان ببەخشێت, هەروەها هیوای چاکبوونەوەیەکی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازین و پێویسته حکومەت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت لە دڵنیابوون لە سەلامەتی قوتابیان و خوێندکارانمان لە ڕێگەی دابینکردنی مەفرەزە لەبەردەم قوتابخانەکان، بۆ ئاسانکردنی تێپەڕبوونی خوێندکارەکانمان و هەروەها دامەزراندنی پردی پیادە لەسەر ئەم ڕێگایانە.
لە هەمان چوارچێوەدا، وەزیری پەروەردە (دکتۆر ئیبراهیم نامیس ئەلجبوری) داوای لێبوردنی کرد لە ئامادە نەبوونی، چونکە لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە ڕاسپێردراوە بۆ بەشدابوون لە پرسەی قوتابیەكان و لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی ڕوداوەكە.
لە لایەکی ترەوە ئامادەبووان گفتوگۆیان لەسەر گرنگترین بابەتەکانی پەیوەندیدار بە دۆخی پەروەردەیی کرد، لەوانە کۆنترۆڵکردنی هەژمارکردنی بڕوانامەی باڵا بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە و پشکنینیان بە مەبەستی پێشکەشکردنیان لە نزیکترین کۆبوونەوەی دەستەی بۆچوون لە وەزارەتی پەروەردە.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٤/٤/٣