لەمیانی ئاهەنگی کردنەوەی پیشانگای ئاسایش و بەرگری.. مەندەلاوی جەختدەکات لە پشتیوانی جدی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ سەرجەم چالاکییەکانی دەستەی پیشەسازیی جەنگی و هانیاندەدات بۆ رێکردن لەگەڵ پێشکەوتنە جیهانیەکان

بەڕێز موحسین مەندەلاوی، لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پێداگریکرد لەسەر پێویستی بە نیشتیمانیکردنی پیشەسازی سەربازی و، هاندانی کۆمپانیا گشتی و تایبەتەکان، بۆ سود وەرگرتن لەو دەرفەتە گەورە رەخساوە، بۆ دامەزراندنی کارخانەو کارگە لەسەر خاکی عێراق و، هاندانی هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتیە لێهاتوەکان، لەبوارەکانی ئاسایش و بەرگری.

مەندەلاوی، لەمیانی وتەی دەستپێکردنی چالاکیەکانی (پیشانگای ئاسایش و بەرگری و پیشەسازییە جەنگیەکان لە عێراق) رۆی شەممە، لە پیشانگای بەغدادی نێودەوڵەتی، پشتیوانی جدی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەربڕی، بۆ چالاکیەکانی دەستەی پیشەسازیی جەنگی، بۆ ئەوەی رۆڵی راستەقینەی، لە دابینکردنی تەواوی پێداویستی هێزە ئەمنیەکانماندا ببینێت.

وتیشی: پێویستە لەبیرمان بێت هەمیشە، وڵاتە ئارام و سەقامگیرەکان پشتیوانی ئاشتی دەکەن، بەڵام دەبێت یەدەگی بەرپەرچدانەوەی هەر هەڕەشەیەکیان هەبێت، ئاماژەی بەوەشکرد، کەشی سیاسی و سەربازی لە ناوچەکەو جیهان، ئاڵۆزییەکەی مەترسیدار بەخۆوە دەبینێت، بەتایبەت لەگەڵ بەردەوامی پرۆسەی لەناوبردنی بەکۆمەڵی دانیشتوانی غەززە، لەسەر دەستی دوژمنی زایۆنیزم، هاوکات ناوچەو پەناگەی پاشماوەی رێکخراوە تیرۆرستیەکانیش، هێشتا هەوڵی قۆستنەوەی دەرفەت دەدەن، بۆ چالاککردنەوەی کردەوە تیرۆرستیەکانیان، کە ئەوەش پێویستی بە چاوکراوەیی بەردەوام هەیە.

 

نوسینگەی راگەیاندنی لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٤/٤/٢٠