لیژنه‌ی کشتوکاڵی پەرلەمانی لەگەڵ شاندێکی جوتیاران و شێخەکانی پارێزگای ئەنبار کۆدەبێتەوە
ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و زۆنگاوه‌كانی پەرلەمان په‌رله‌مانتار هادی سەلامی، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بارەگای لیژنەکە لە ئەنجومەنی نوێنەران، لەگەڵ ژمارەیەک لە جوتیاران و شێخەکانی پارێزگای ئەنبار کۆبووەوە و گوێی لە کێشەکەیان گرت لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ، سەبارەت بە هەوڵێک بۆ ده‌سته‌سه‌ركردنی بەشێک لە زەوییە وەرگیراوەکانیان بەپێی یاسای ژمارە ٤٢ی ساڵی ١٩٨٧ (یاسای ڕێکخستنەوەی خاوەندارێتی کشتوکاڵی له پڕۆژەكانی چاككردنه‌وه‌ی) بە پاساوی ئەوەی کە به‌ڵگه‌نامه‌كانی تایبه‌ت به زه‌وییه‌كان لەسه‌رده‌می بوونی قەوارەی تیرۆریستی داعش لە پارێزگاکەدا له‌ده‌ستدراون.
په‌رله‌مانتار سه‌لامی ڕێنمایی ئه‌وه‌ی کرد کە بابەتەکە بخرێتە بەردەم سەرۆکی لیژنەکە، بۆ پێداچوونەوەو ڕەزامەندی بۆ پەیوەندیکردن بە وەزارەتی کشتوکاڵ و داوا بکات کە بەڕێوەبەرە گشتییەکانی بەشی یاسایی و زەوییە کشتوکاڵییەکان میوانداری بکرێن، بۆ ئه‌وه‌ی به ڕێگه‌ی یاساییەوە بابەتەکە چاره‌سه‌ر بکرێت .
فه‌رمانگه‌ی ڕاگەیاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
4/19/2024