‎به‌یاننامه‌ی‌ لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان لەسەر ڕووداوەکەی ئەبو غرێب

‎لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق پێداچوونەوەی بەو ڤیدیۆیانە کردوه‌وه‌ کە لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوونەتەوە و تیایدا ئەندامانی سوپای عێراق هێرشیان كردۆتە سەر هاوڵاتیان لەبەردەم دادگای ئەبوغریب لە بەغدای پایتەخت.
‎لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان بڕیاریدا لیژنەیەکی لاوەکی پێکبهێنێت بۆ بەدواداچوون لەسەر کێشەکە و دیاریکردنی بارودۆخەکە و گەیشتن بە ڕاستییەکان و لە هەمان کاتدا داوای لە دەزگا ئەمنی و سەربازییەکان کرد کە دان بەخۆدا بگرن لە مامەڵەکردن لەگەڵ هاوڵاتیاندا.

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٤/٤/١٩