لیژنەی یاسایی پەرلەمان ڕاپۆرتەکەی سەبارەت بە پێشنیازی ھەمواری یاسای پارێزەری تاوتوێ دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە لیژنەی یاسایی بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار ڕێبوار ھادی سەرۆکی لیژنەو بەئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە ،کۆبوونەوەیەکی بەست بۆ تاوتوێکردنی یاساکانی ناو بەرنامەی کارەکانی.
لەدەستپێکی کۆبونەوەکەدا لیژنەکە گفتوگۆیکرد دەربارەی دەرھاوێشتەکانی ئەو دانیشتنە گوێبیستیەی کە لیژنەکە سەبارەت بە پێشنیازی ھەمواری یاسای پارێزەری ژمارە (١٧٣) ی ساڵی ١٩٦٥ ڕێکیخستبوو، جگە لە لێکۆڵینەوەو تاوتوێکردنی ڕاپۆرتەکەی دەربارەی پێشنیازە یاساکە، پێش ئەوەی لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەراندا خوێندنەوەی دووھەمی بۆ بکرێت.
پاشان لیژنەکە چەند پێشنیازو پرۆژە یاسایەکی دیکەی تاوتوێکرد کە ئاراستەی کراون.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/٤/٣٠