لیژنەی ھەرێمەکانی پەرلەمان میوانداری ئەندامی ئەنجومەنی دەوڵەت وژمارەیەک لە ڕاوێژکارانی ئەنجومەنەکە دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٤/٤/٣٠ لیژنەی ھەرێم و پارێزگاکان و ئەو پارێزگایانەی ھەرێمێک پێکناھێنن بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار خالید حەسەن دەڕاجی و ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە، میوانداری دکتۆر قەیسەر یەحیا جەعفەر ئەندامی ئەنجومەنی دەوڵەت و ژمارەیەک لە ڕاوێژکارانی ئەنجومەنەکەی کرد لە بارەگای لیژنەکە لەناو
ئەنجومەنی نوێنەران.
لەمیانەی دیدارەکەدا تاوتوێی بڕیاری ئەنجومەنی دەوڵەت کرا سەبارەت بە بەردەوامبوونی کاری پارێزگاری پێشووی دیالە و ھەروەھا ئەو بۆچونە یاساییانەی کە ئەنجومەنەکە دەریکردووە، جگە لە گفتوگۆکردن دەربارەی میکانیزمی تەفسیرکردنی دەقە دەستورییەکان سەبارەت بە گرێدانی دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگاو سوێندخواردنی یاسایی تیایدا.
پاشان لیژنەکە لەگەڵ میوانەکان میکانیزمی ھەڵبژاردنی پارێزگارو ھەردوو جێگرەکەی و ھەروەھا و ڕێژەی یاسایی دانیشتنەکەی ئەنجومەنی پارێزگای تاوتوێکرد، ئەوە جگە لە گفتوگۆکردن دەربارەی دەستەڵاتەکانی جێگرانی پارێزگار لەکاتی ئامادەبوونی پارێزگاردا.
لای خۆیەوە ئەندامەکەی ئەنجومەنی دەوڵەت هۆکارەکانی پشت بڕیارەکەی ئەنجومەنی بۆ بەردەوامبوون لە کارەکانی پارێزگار لە ماوەی ڕاگوزەریدا ڕوونکردەوە، جگە لەوەش ئەو ماوەیە بۆ ڕایی کردنی کارەکانی ڕۆژانەی پارێزگا دەبێت.
لیژنەکە لە دوا تەوەری کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی جۆرو شێوازی ئەو دەستەڵاتانەی کرد کە دراوە بە ئەنجومەنی قەزاو ناحیەکان لە پارێزگاکاندا، جگە لە چارەسەرە یاساییەکان بۆ ڕێکخستنی کاروبارە تایبەتەکانیان.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/٤/٣٠