لیژنەی ئافرهت و خێزان و منداڵ کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کاری یاسادانان و چاودێریکردن
لیژنەی پەرلەمانی ئافرهت و خێزان و منداڵ، ڕۆژی سێشەممە، کۆبوونەوەیەکی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار دۆنیا شمهری سەرۆکی لیژنەکەو ئامادەبوونی ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران بهست، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کارەکانی یاسادانان و چاودێریکردن .
لە کۆبوونەوەکەدا لیژنەکە جەختی لە گرنگی چالاککردنی ڕۆڵی چاودێریکردنی خۆی کردەوە، لە بەدواداچوونی بارودۆخی پەناگەو هەتیو و بەساڵاچووان، جگە لە چارەسەرکردنی پڕۆژە یاسای پاراستنی منداڵ و هەموارکردنی ماددەی 57 لە یاسای باری کەسی .
هەروەها لیژنەکە جوختیكردهوه لەسەر ئەو تێبینییانەی کە لەلایەن سەرۆکایەتی کۆمارەوە نێردراون لەسەر بابەتی کۆنفرانسی توندوتیژی خێزانی، کە لەلایەن وەزارەتی کاروباری ژنانەوە بەڕێوەچوو بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو لایەنانەی کە دەتوانرێت خێزانەکە لە ڕێگەیەوە بپارێزرێت .
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٣٠ / ٤ / ٢٠٢٤