لیژنەی ئابوری پەرلەمان پرۆژە یاسای ھەمواری یەکەمی یاسای شارە پیشەسازییەکان تاوتوێ دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار ئەحمەد سەلیم کینانی سەرۆکی لیژنەو بەئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە، کۆبوونەوەیەکی بەست بۆ تاوتوێکردنی بابەتەکانی ناو بەرنامەی کار.
لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا لیژنەکە تاوتوێی پرۆژە یاسای ھەمواری یەکەمی یاسای شارە پیشەسازییەکان ژمارە( ٢) ی ساڵی ٢٠١٩ ی کرد، ھەروەھا جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژە یاسای چاکسازی یاسا ئابورییەکان وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەوەی بیخەنە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بۆ خوێندنەوەی یەکەم.
تەوەرێکی تری دیدارەکە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی پلانی کاری لیژنەکە بۆ ئەم وەرزەی یاسادانان و دۆزینەوەی چارەسەرە گونجاوەکان بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی کەرتی ئابوری لە وڵاتدا .

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/٤/٣٠