لیژنەی یاسایی بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی پەرلەمان تاوتوێی کارنامەی یاسادانانی خۆی دەکات

بە سەرپەرشتی دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوەی لیژنەی یاسایی ئەنجامدرا، بە ئامادەبوونی سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەکە، بۆ تاوتوێکردنی بەرەوپێشچوونی کارەکانی.
لە میانی دیدارەکەدا دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا جەختی لە پێویستی چڕکردنەوەی ھەوڵەکان و پەلەکردن لە تەواوکردنی ئەو یاسایانەی کە بۆ لیژنەکە نێردراون کردەوە، و ڕۆڵی سەرەکی لیژنەکەی لە ئەنجومەنی نوێنەران بەرزنرخاند.
لەسەر ھەمان تەوەر و لە کۆبوونەوەکەدا ئەو یاسایانەی کە لە کارنامەی یاسادانانی لیژنەکەدان و ھەبوونی تێبینیە یاساییەکان لەسەر ھەندێ لەو یاسایانە خرانە بەرباس و گفتوگۆ.
جێگه‌ی‌ ئاماژەیه‌ کە لیژنەکە بەنیازی ناردنی هەندێک پڕۆژەیاسایە بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەن، بۆ ئەوەی بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی داهاتووی ئەنجومەندا.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٣٠/٤/٢٠٢٣