دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا لەڕۆژی یەكی ئایاردا پیرۆزبایی لە‌كرێكاران ده‌كات و، داوای دادپه‌روه‌ری بۆ ئه‌و توێژه‌و مسۆگه‌ركردنی مافەكانیان دەكات به‌یاساو یاسا به‌ركاره‌كان
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران, ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1/5/2023, بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی چینی كرێكاران كرد له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات و، خۆشحاڵی و پێزانینی خۆی بۆ ئه‌م چینه زه‌حمه‌تكێشه ده‌ربڕی كه رۆڵی به‌رچاویان هه‌بوه له‌پرۆسه‌ی بنیادنان و خۆشگوزه‌رانیداو, ئەو قوربانیەی پێشكەشیان كردووە لەساڵه‌كانی خه‌باتیان بۆ ئازادی و دادی كۆمه‌ڵایه‌تی.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌م بۆنه‌یەدا, پیرۆزبایی له‌دەستی كاركرد لە سه‌رتاسه‌ری عێراق و داوایكرد, دادپه‌روه‌ری بۆ ئه‌م چینه بچەسپێنرێت و كاربكرێت لەپێناو مسۆگه‌ركردنی مافه‌كانیان به یاسا و یاسابه‌ركاره‌كان, لەگەڵ دەستەبەركردنی ژیانێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه بۆ خۆیان و خێزانه‌كانیان و بەهێزكردنی رۆڵیان له‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بنیادنانی ژێرخان.
وتیشی: پێویسته دامه‌زراوه‌كانی وڵات به‌به‌رده‌وامی پشتیوانی له كه‌رتی پیشه‌سازی بكەن و كارگه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان بخەنەوە‌گه‌ڕ بۆ ره‌خساندنی هه‌لی كار، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئاهه‌نگ گێران به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی كرێكاران ده‌ربڕینێكی راستگۆیانه‌ی باوه‌ڕی چه‌سپاوی به‌های كار‌و پێگه‌ی هێزی كاره له كۆمه‌ڵگا شارستانییه‌كاندا.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
1 ی مایسی 2023