لیژنەی کارەباو وزە سەردانی کۆمپانیاى دابەشکردنی بەغداد دەکات

لیژنەی کارەباو وزەی پەرلەمان ڕۆژی یەکشەممە ٣٠/٤/٢٠٢٣ بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار موحەممەد نوری عەبد ڕەببەو بەیاوەری هه‌ریه‌ك له‌ پەرلەمانتاران کامیل عگێلی و د. سوھەیلە سوڵتانی و ئامانج ھەرکی، سەردانی کۆمپانیای گشتی دابەشکردنی کارەبای بەغدای سەر بەوەزارەتی کارەبا کرد، و چاوی کەوت بە بەڕێزان حسێن عەتا بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەو مستەفا خوان بەڕێوەبەری لقی کارەبای ڕەسافە.
لە میانی سەردانەکەدا، لیژنەکە باسی دۆسیه‌ی‌ کۆکردنەوە کردو پێداچوونەوەی‌ بۆ تۆمارەکانی کۆکردنەوەی‌ ساڵانی ٢٠٢١-٢٠٢٢ كرد، جگە لە تۆمارەکانی هاوتاکردن و گەڕان، جەختیشی لەسەر پێویستی زۆرکردنی داهاتی کۆکردنەوە بەپێی پێویست و پاڵپشتیکردنی سەرچاوەکانی دەوڵەت كرد .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/٥/١