لیژنەی ھەرێمەکانی پەرلەمان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات بۆ تاوتوێی ئەو یاسایانەی کە ئاراستەی لیژنەکە کراون

لیژنەی ھەرێم و ئەو پارێزگایانەی ھەرێمێك پێکناھێنن، ئەمڕۆ دووشەممە ٦/٣/٢٠٢٣ بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار خالید دەڕاجی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەکە، کۆبوونەوەیەکی به‌ست لە بارەگای لیژنە لە ئەنجومەنی نوێنەران، بۆ تاوتوێکردنی ئەو یاساو نوسراوانەی کە ئاراستەی کراون.
لە میانه‌ی دیدارەکەدا بڕگەکانی بەرنامەی کارەکانی لیژنەکە تاوتوێکران، کە گرنگترینیان بریتیبوو لە پێشنیازە یاسای ھەمواری سێیەمی یاسای ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاو قەزاکان، ژمارە ١٢ ی ساڵی ٢٠١٨، و ڕێکەوتن كرا کە کۆبوونەوەیەکی ھاوبەش ئەنجام بدرێت لە گەڵ لیژنەی یاسایی بەو پێیەی لیژنەیەکی سەرەکییە، ھەروەھا لێکۆڵینەوە لەو ھەموارکردنانە بکرێت کە لە ڕۆژانی داھاتوودا پێشکەشی دەکات.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا، ئەو نوسراوانەی کە ئاراستەی لیژنەکە کرابوو تەماشاکران، ھەروەھا لیژنەکە پێشنیاری میوانداریکردنی پارێزگاری موسەننای کرد بە یاوەری بەڕێوەبەرانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان لە پارێزگەکە، بە پێی فەرمانی بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە سەرەتای ھەفتەی داھاتوو لەسەر سکاڵای پەرلەمانتارێکی پارێزگاکە کە پێشکەشی کردووە.
لە کۆتایی دیدارەکەدا لیژنە بڕیاریدا کۆبوونەوەیەک ببه‌ستێت بۆ تاوتوێکردنی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان ژمارە ٢١ ی ساڵی ٢٠٠٨ و ئەگەری ھەموارکردنەوەی.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٦/٣/٢٠٢٣